شاجوانه‌ كورده‌كه‌ جیابووه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

شەیما قاسم كچە كورد و شاجوانی عیراق ماوەیەك لەمەوبەر هەواڵی چووه‌ نێو ژیانی هاوسەری و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەكی خۆی و ده‌ستیگرانه‌كه‌ی بڵاوكردەوە .

به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی شوباتی 2017، شه‌یما له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام له‌ باكگراوندێكی ره‌شدا هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی له‌ ئه‌حمه‌د خه‌فاجی ده‌ستگیرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ بواری راگه‌یاندندا كار ده‌كات.

شه‌یما قاسم نوسیویه‌تی: "نێوانی من و ئه‌حمه‌د خه‌فاجی له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ت كۆتایی پێهات، ئەم کوڕە زۆر خۆشه‌ویست و به‌خوڵقه‌، هیوای خێر و چاكه‌ی بۆ ده‌خوازم له‌ ژیانیدا"

پێشتریش شەیما قاسم كچە كوردەكەی شاجوانی عیراق لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەكی خۆی و دەستگیرانەكەی بڵاوكردەوە و ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ڤیدیۆیەكی تایبەتی خۆی و شەیمای بڵاوكردەوە، و ئاماژەی بۆ ئەوە كردبووه‌ كه‌ گرته‌كه‌ ئاهەنگی نیشانەكردنی هەردوكیانە و لە شوێنێكی گشتی ئاهەنگیان گێڕاوە .

شەیما لەدایكبوونی ساڵی 1993 یە و و خاوەنی بڕوانامەی كۆلێژی ئەندازیاریە لە بەشی تەكنەلۆجیا و وه‌ك كچه‌ كوردێك به‌ شاجوانی ساڵی 2015ی عیراق هه‌ڵبژێردرا.

دوای 43 ساڵ تێپەڕین بەسەر راوه‌ستانی كێبڕكێی شاجوان له‌ عیراق، بۆیه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2015 كێبڕكێكه‌ به‌غدا-ی پایته‌خت ده‌ستپێكردووه‌ و له‌و ساڵه‌دا شەیما قاسم عبدالرحمن كه‌ كچێكی كورده‌ بووه‌ شاجوانی عیراق.


PM:09:00:23/02/2017












ئه‌م بابه‌ته 33885 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو