نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا ده‌سپێكردنی چواره‌م گفتوگۆی جنێف-ی سه‌باره‌ت به سوریا راگه‌یاند و وتی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته به رێگه‌ی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر ناكرێت.
ستیڤان دیمستۆرا، نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا له وته‌یه‌كدا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی جنێف4، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی شوباتی 2017 هیوای خواست كه باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێف ببێته ده‌ستپێكی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی سوریا.
دیمیستۆرا به‌ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سوپاسی روسیا و توركیا و ئێران و كازاخستانی كرد بۆ سازكردنی دانوستانه‌كانی ئه‌ستانا كه "هاوكاری زۆری كردووه له زامنكردنی ئاگربه‌ستی كردووه له سوریا."
دیمیستۆرا داواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سوریا كرد پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرنی سوریا و ئاشتی و یه‌كگرتوویی له سوریا بهێننه كایه‌وه.
PM:09:11:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه