کۆمەڵ و یەکێتی لە بەغدا له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پرۆژه یاساكان رێکدەکەون
وێستگه نیوزـ
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیان كرد و به‌پێی میدیاكانی كۆمه‌ڵ هه‌ردوولا كۆبونه‌وه‌یه‌كی "گرنگیان" ئه‌نجامداوه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی شوباتی 2017 له شاری به‌غدا، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه سه‌ردانی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له ئه‌نجه‌مه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كردووه و پێكه‌وه كۆبوونه‌وه‌كیان گرێداوه.
به‌پێی میدیاكانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر لەسەر ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر لەکاری پەرلەمانی و پەیوەندیە سیاسییەکان و تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکان.
ئەمڕۆ ئەحمەدی حاجی رەشید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی بەیاوەری زانا رۆستایی ئەندامی فراکسیۆن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕانیان کردووه و کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشیان ئەنجامداوه.
PM:09:38:23/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت