هونه‌رمه‌ند میكائیل به په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه
وێستگه نیوز ـ
هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان میكائیل به‌هۆی تێكچوونی باردۆخی ته‌ندروستییه‌وه له ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هونه‌رمه‌ند میكائیل تایبه‌ت به NRT2 رایگه‌یاند: دوێنی 23ی شوباتی 2017، له وڵاتی ئه‌مریكا به‌هۆی تێكچوونی باردۆخی ته‌ندروستییه‌وه هونه‌رمه‌ند میكائیل گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له ئێستادا له ژێر چاودێری وردی پزیشكدایه.
ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی توشبوونی به جه‌ڵته‌ی دڵ سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی NRT2 وتی: " من ناتوانم ئه‌و هه‌واڵه پشت‌راست بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده بارودۆخی جێگیر نه‌بووه بۆیه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه پێویسته بۆماوه‌ی 10 رۆژ له ژێر چاودێری پزیشدا بێت، توانای قسه كردنی له ئێستادا زۆر باش نییه، ژماره‌یه‌كی كه‌سی خۆی له‌گه‌ڵدایه".
میكائیل یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خاوه‌ن چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌رییه، دواین كاری هونه‌ری سازكردنی زنجیره كۆنسێرتێك بوو له وڵاتی سوید، له‌گه‌ڵ سازكردنی ئاهه‌نگێك له ئه‌مریكا.
PM:03:45:24/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 15526
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت