جیهان هاشم له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی جیا بوه‌وه
وێستگه نیوز ـ
پاش ئه‌وه‌ی جیهان هاشم كچه ماكیاژدارنه‌ری ناسراوی كورد و ئه‌ستێره‌ی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندییه سۆزدارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕه كوردێكی وڵاتی سوید رایگه‌یاند ئه‌مرۆ جیابوونه‌وه.
جیهان هاشم كه یه‌كێكه له ناسراوترین كچانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام پاش ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه چه‌ندین ساتی رۆمانسی خۆی و كوڕه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له په‌ڕه‌كانیدا بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه‌كرد كه پڕۆژه‌یه‌كی هاوسه‌رگیریان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌واڵی جیابونه‌وه‌ی بڵاكرده‌وه.
جیهان رایگه‌یاند: "تۆ نا‌توانیت ژنێك ئازار بده‌یت و ئازار بده‌یت و چاوه‌رێ بكه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م جار خۆشی بوێیته‌وه، ئه‌گه‌ر من تۆم له ده‌ست داوه تۆش له به‌رامبه‌ردا دڵێكت له ده‌ست داوه، كه میهره‌بان بووه و له هیچ شوێنێكی تر نادۆزیته‌وه له نێوانماندا هه‌موو شتێك ته‌واو بوو".
PM:04:11:24/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 13626
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت