ئۆلاند لە بارەی پاریسەوە بە توندی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
وێستگە نیوز -
سەرۆكی فرەنسا فرانسوا ئۆلاند بە توندی وەڵامی لێدوانی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان دۆناڵد ترەمپ لەبارەی پاریس دەداتەوە.
ترەمپ لە كۆنفرانسی ساڵانەی كاركردی سیاسەتی پارێزگارانی ئەمریكا بە ئاماژەپێدان بە قسەی ھەڤاڵێكی خۆی وتی "پاریس ئێدی پاریسی جاران نییە"دوای ئەوەی كە كەوتە بەر ھێرشی چەكدارانی ئیسلامی.
ئۆلاند لە وەڵامدا دەڵێت پێویستە ترەمپ پشتگیری خۆی بۆ ھاوپەیمانانی ویلایەتە یەكگرتووەكان پیشان بدات.
وتیشی تیرۆریزمێك ھەیە و پێویستە پێكەوە شەڕی تیرۆر بكەین. کارێکی باش نییە هیچ کات رووبەڕووی ولاتێکی هاوپەیمان ببیتەوە ئەگەر بە قەبارەیەکی بچووکیش بێت.
من ئەم كارە لەگەڵ ئەمریكا ناكەم و بانگھێشتی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم ئەم كارە بەرامبەر فەرەنسا نەكات
بەراوردكاری ناكەم، بەڵام خەڵك لێرە دەستپێراگەیشتنی بە چەك نییە. لێرە خەڵك نییە بۆ خۆشی تەقە لە خەڵك بكەن و دراما و تراژیدی بخوڵقێنن.
زیاتر لە 230 كەس بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەكان لە سەرەتای ساڵی 2015 كوژران.
PM:04:52:25/02/2017
ئهم بابهته 1847
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت