نالیا پهیامێك ئاراستهی ڕووداو دهكات
وێستگه نیوز-
بهبۆنهی شههیدبوونی شیفا گهردی رۆژنامهنوس و بێژهری دیاری كهناڵی ئاسمانی ڕووداو، دامهزراوهی نالیا پهیامێكی ئاراستهی كهناڵهكه كردو هاوبهشی خهمیانیان پێڕاگهیاندن.
لهپهیامهكهی دامهزراوهی میدیای نالیادا هاتووه "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی ڕۆژنامەنوس (شیفا گەردی)مان لە شاری موسڵ پێگەیشت، هاوبەشی خەمتانین و هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت و گیانی ڕۆژنامەنوسەکانتان لە بەرەکانی جەنگ پارێزراو بێت. لە هەمان کاتدا هیوای چاکبونەوەی خێراش بۆ وێنەگر یونس مستەفا دەخوازین کە لەهەمان ڕووداودا برینداربوو".
ئەمڕۆ شەممە 25/02/2017، بەداخەوە لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، شیفا گەردی، رۆژنامەنووسی لێهاتووی رووداو شەهید بوو، وێنەگرەکەشی یونس مستەفا بریندار بوو.
شیفا گەردی لەو ناوچەیە شەهید بووە، کە چەند رۆژێکە لە بەری راستی موسڵدا کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لەوێدا بۆمبێکی چیندراوی بەجێماوی داعش پێیدا تەقیەوەتەوە.
شیفا گەردی، یەکێک بوو لە کادیرە هەرە چالاک و کاراکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی رووداوەوە، ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو و میدیای کوردی بووە، جگە لەوە بەڕێوەبەڕێکی کارا و کاریگەری تۆڕی میدیایی رووداو بوو.
PM:05:16:25/02/2017
ئهم بابهته 13227
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت