وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی شیفا گه‌ردی بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی شیفا گه‌ردی رۆژنامه‌نووسی دیاری تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوكرایه‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ریه‌وه ده‌گری.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/02/2017 له‌كاتی رووماڵی رووداوه‌كانی شاری موسڵ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو، شیفا گه‌ردی، رۆژنامه‌نووسی لێهاتووی رووداو شه‌هید بوو، وێنه‌گره‌كه‌شی یونس مسته‌فا بریندار بوو.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوو وێنه‌ی ساتی گه‌یشتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه كه ئاكۆ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی رووداو به‌سه‌ریه‌وه ده‌گری.
شیفا گەردی لەو ناوچەیە شەهید بووە، کە چەند رۆژێکە لە بەری راستی موسڵدا کۆنتڕۆڵکراوەتەوە و لەوێدا بۆمبێکی چیندراوی بەجێماوی داعش پێیدا تەقیەوەتەوە.
شیفا گەردی، یەکێک بوو لە کادیرە هەرە چالاک و کاراکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی رووداوەوە، ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو و میدیای کوردی بووە، جگە لەوە بەڕێوەبەڕێکی کارا و کاریگەری تۆڕی میدیایی رووداو بوو.
لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی موسڵدا، بەرنامەی تایبەتی بەو شەڕە بە ناوی فۆکس موسڵ هەبوو، بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و، راپۆرتی دەکرد.
تۆڕی میدیای ڕووداو ڕایگه‌یاند كه شەهیدبوونی شیفا گەردی کۆستێکی گەورەیە بەر تۆڕی میدیایی رووداو و رۆژنامەنووسانی کوردستان کەوت و زیانەکەی پڕناکرێتەوە.
PM:08:37:25/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 98777
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت