زانیاری سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی شیفا گه‌ردی
وێستگه نیوز –
رۆژنامه‌نووس ئاڤان جاف هاوڕێی نزیكی شیفا گه‌ردی رۆژنامه‌نووسی دیاری تۆڕی میدیایی رووداو كه ئه‌مڕۆ له كاتی رووماڵكردنی پڕۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه شه‌هید بوو، چه‌ند زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی ناوبراو بۆ وێستگه نیوز خسته‌ڕوو.
ئاڤان جاف وتی: "شیفا گه‌ردی دایك و باوكی ماوه و دوو براو چوار خوشك بوون و شیفا كچی گه‌وره‌ی ماڵ بوو".
وتیشی: "شیفا هاوسه‌رگیری نه‌كردبوو، كچێكی ساده و حه‌زی له ئیش كردن بوو، له ساڵی 1986 دایكبووه و خه‌ڵكی شێروانه‌ی مه‌زن بوو و له هاوینه‌هه‌واری پیرمام نیشته‌جێ بوو".
ئاڤان فارس كه بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ هاوڕێی شیفا بووه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "شیفا وتویه‌تی زۆر جار بێتاقه‌ت ئه‌بم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆر قسه ئه‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من وه‌كو كچێك ئیش ده‌كه‌م، به‌ڵام نه‌وه‌ستاوم و حه‌ز ئه‌كه‌م له رێگه‌ێ پیشه‌كه‌مه‌وه هاریكاری ماڵه‌وه بكه‌م".
ئاشكراشیكرد كه "من زۆرجار سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌م له‌گه‌ڵ كردووه، ماڵه‌وه‌یان زۆر پشتیان پێده‌به‌ست و باوكی وتویه‌تی من زۆر پشت به شیفا ئه‌به‌ستم".
ئاڤان وتیشی: "پێش چه‌ند شه‌وێك قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد كه له رووماڵێكدا كه‌روێشێكی له‌باوه‌ش بووه و باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردووم كه كه‌روێشكێكی برینداری پێبووه له‌سه‌ر ئه‌وه ره‌خنه‌ی زۆر بۆ هاتووه، لێم پرسیوه كه ئه‌و شوێنه منداڵ و خه‌ڵكی لێ نه‌بووه؟ وتویه‌تی نا به‌س ته‌رمی زۆری چه‌كدارانی داعشی لێبووه".
ئاڤان روونیشیكرده‌وه كه "من پێم وتوه ئاگات له خۆت بێت شه‌و له‌وێ مه‌مێنه‌ره‌وه ئه‌ویش وتویه‌تی نا نامێنمه‌وه چی بكه‌ین منیش چیم زیاتره له‌وانی تر ئیش ده‌كه‌م".
دوای شه‌هیدبوونی ئه‌و خانمه رۆژنامه‌نووسه، ئاڤان له‌گه‌ڵ باوكی شیفا قسه‌ی كردووه "باوكی وتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌رگم سوتاوه، شانازیه‌كی گه‌وره‌یه كه شه‌هید بووه مادام خزمه‌تی به وڵات كردووه".
سه‌باره‌ت به‌و منداڵه‌ی زۆرجار له وێنه‌كاندا له‌گه‌ڵ شیفا ده‌ركه‌وتووه، ئاڤان رایگه‌یاند كه ئه‌و منداڵه برای بچووكیه‌تی و ناوی "هه‌رمان"ه.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌نووس خه‌ڵه‌ف غه‌فوور ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی شیفا گه‌ردی نووسیویه‌تی "تا زیندوو بوو، بۆختانی گه‌وره‌یان بۆ كرد".
خه‌ڵه‌ف غه‌فوور ده‌ڵێت: "شیفا گه‌ردی-م ته‌نیا له دووره‌وه وه‌كو میدیاكارێك ده‌ناسی، كچێكی چالاك و بزێو، پێشكه‌شكارێكی به‌توانا، به‌ڵام مه‌خابن زوو رۆیشت و ئه‌وه‌ی ده‌یویست پێی بگات، مه‌رگ رێگری له به‌دیهاتنی كرد".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌و ئازایانه و سه‌ربه‌رزانه رۆیشت و جێی هێشتین، رۆحی شاد و ئاسووده، ئێستا ئه‌وانه‌ی كه‌سێتی ئه‌و كچه‌یان دایه به‌ر نه‌شته‌ری ژه‌هراوی بوختانی پیس چی یه‌ژن بۆ شیفا؟".
خه‌ڵه‌ف غه‌فوور نووسیویشیه‌تی: "ره‌نگه له‌پێشه‌وه‌ی دۆسته‌كانییه‌وه فرمێسكی تیمساحی بۆ هه‌ڵڕێژن. مه‌خابن بۆ پاكی شیفا و پیس وتنی زۆرێكی نابه‌رپرسیار".
PM:10:18:25/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 111646
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت