داعش گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆردوومانكردنی زرێپۆشێكی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز –
ئاژانسی "ئه‌عماق"ی سه‌ر به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ بۆردوومانكردن به‌كارده‌هێنێت.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه به كامێرای فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه گیراوه، بۆردوومانی زرێپۆشێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق له موسڵ ده‌كرێت.
فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه بۆمبێك ئاراسته‌ی زرێپۆشه‌كه ده‌كان و زۆر به وردی ده‌یپێكێت و تێكی ده‌شكێنێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:11:35:25/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 11253
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت