"ئهبو جههل"ی فیلمی ریساله كۆچی دوایی كرد
وێستگه نیوز ـ
محەمەد حەسەن جوندی کە لە فیلمی ریسالەدا رۆڵی ئەبو جەهلی پێدرابوو لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دوێنێ شهممه 25ی شوباتی 2017، محەمەد حەسەن هونەرمەندی ناسراوی مەغریبی کە لە فیلمی ریسالەدا رۆڵی ئەبو جەهلی بینیوە کۆچی دوایی کرد.
محەمەد حەسەن چەندین بەرهەمی هونەری و رۆشنبیری هەبووە و ئەوەش کردوویەتییە هونەرمەندێکی دیاری مەغریب، ناوبراو لە فیلمەکانی "الرساله"، "صقر قریش"، "عمر"، "ێخر الفرسان"، "الخنساو"، "فارس بنی مروان" و ژمارەیە فیلمی دیکەدا رۆڵی بینیوە.
محەمەد حەسەن بەوە ناسراوە کە لەماوەی کارکردنیدا وەک هونەرمەندێک توانیویەتی پردێک لەنێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵاتانی عەرەبیدا دروستبکات.
ناوبراو لە ساڵانی حەفتاکاندا ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی " كشكول المغرب" بووە، هەروەها بەهۆی کارە هونەرییەکانییەوە ژمارەیەک خەڵاتی بەدەستهێناوە.
محەمەد حەسەن جوندی لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری مەراکیشی مەغریب لەداکبووە.
AM:09:57:26/02/2017
ئهم بابهته 4834
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت