نوێترین زانیاری له‌سه‌ر پێشڕه‌وی هێزه‌ عیراقییه‌كان له‌ موسڵ


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵلبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هێزه‌كانی سوپای عیراق فڕۆكه‌خانه‌و سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانیان له‌ به‌ری راستی موسڵ كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه‌و چوونه‌ته‌ ناو هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ته‌یه‌ران و جۆسه‌ق-یشه‌وه‌.


غه‌یاس سورچی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ پێشڕه‌ویه‌ك له‌ لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی به‌ری راستی موسڵ به‌دی نه‌هاتووه‌.

وتیشی: "تا ئێستا هێزه‌كانی سوپای عیراق فڕۆكه‌خانه‌و سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی و چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌ رۆژئاوای موسڵ كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه‌و چوونه‌ته‌ ناو هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ته‌یه‌ران و جۆسه‌قیشه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراون".

له‌ 19ی شوباتی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق قۆناغی سێیه‌می ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵی ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا ژماره‌یه‌ك گوند و ناوچه‌ی ستراتیژی كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌.
 


AM:10:58:26/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت