ژنێکی دووگیان دوای نەشتەرگەری گیانی لەدەست دا
وێستگه نیوز ـ
ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون بۆ دایکێکی خەڵکی مەریوان، گیان لەدەستدانی ئەو ژنەی بەدواوە بوو.
ئاژانسی هەواڵی کوردپا، كه تایبه‌ته به رووماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویكرده‌وه: لە رووداوێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان، ژنێک لەپاش نەشتەرگەریی سزاریەن گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌وه‌شی وتووه: "دایکەكه ناوی س. مەولوودی تەمەن 31 ساڵ بووه".
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوبراو ئێوارەی پێنجشەممە، براوەتە نەخۆشخانەی "بوعلی" و رۆژی دواتر بە هۆکارێکی نادیار نەشتەرگەری سرووشتی بۆ ناکرێت و دەبرێتە ژووی سزاریەن.
لە هەواڵە بڵاوکراوەکاندا هاتووە کە نیوەڕۆی دوێنێ شەممە، ئەو ژنە بە هۆی بەربوونی لە رادەبەدەری خوێن و تێکچوونی دۆخی، گیانی لە دەست داوە.
لەئێستادا کۆرپەی ئەو ژنە زیندووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و بە وتەی بەڕێوەبەری تۆڕی تەندرووستی مەریوان رایگه‌یاندووه "لە ئەگەری بوونی كه‌مته‌رخه‌می یان تاوانێك له‌م دۆسیه‌یه‌دا، سەرپێچیکاران سزا دەدرێن."
PM:12:02:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 8054
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت