دۆلار دابه‌زینی زیاتر به‌ خۆیه‌وه‌ بینی


وێستگه‌ نیوز ـ
نرخی دۆلار به‌رانیه‌ر به‌ دیناری عیراقی دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی و 100 دۆلار بۆ 125 هه‌زار و 850 دینار هاته‌ خواره‌وه‌.


ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: نرخی دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

وتیشی: "100 دۆلار بووه‌ به‌ 125 هه‌زار و 850 دینار، له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به‌ كڕین به‌ 125 هه‌زار و 800 دینار، به‌ فرۆشتن به‌ 125 هه‌زار و 900 دینار".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 126 هه‌زار و 500 دیناربوو.


PM:01:36:26/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 6485 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت