ئه‌و چاڵه‌ی داعش به چوار هه‌زار ته‌رم پڕی كردووه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
له چاڵێكی سه‌ر رێگای سه‌ره‌كیی نێوان موسڵ و به‌غدا، چاڵێكی گه‌وره دۆزرایه‌وه كه داعش كردوویه‌تی به گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ بۆ پۆلیس و سه‌رباز و هاوڵاتیانی عیراقی و نزیكه چوار هه‌زاری ته‌رمی تێ فڕێداوە.
"چاڵی خه‌فسه"، پێش ئه‌وه‌ی داعش له سه‌ره‌تای داگیركردنی موسڵه‌وه له 2014 تائێستا به چوار هه‌زار ته‌رم پڕی بكاته‌وه، قوڵییه‌كه‌ی 400 مه‌تر بووه و به گه‌وره‌ترین گۆڕی به كۆمه‌ڵی عیراق داده‌نرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ته‌له‌گراف كه له‌زاری گوندنشینێكی وه‌رگرتووه، داعش قوربانییه‌كانی به ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر و پاسی بچوك و پیك ئاب بۆ چاڵی خه‌فسه‌ر گواستووه‌ته‌وه و دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیش تێبینیی ئه‌وه كراوه كه زۆربه‌یان ده‌ست و چاویان به‌ستراوه‌ته‌وه و له نزیك چاڵه‌كه داعش فیشه‌كی ناوه به پشتی سه‌ریانه‌وه و كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه داعش به شۆفڵ پیسی و خۆڵ و خاشاكی گواستووه‌ته‌وه تا چاڵه‌كه‌ی پێ داپۆشێت.
PM:04:33:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 31385
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت