هۆتێلێك له سه‌هۆڵ
وێستگه نیوزـ
ئه‌نابێل فێنویك ئیلیۆت، خانمێكه شه‌وێكی له هۆتێلێكی سه‌هۆڵبه‌ندانی سوید به‌سه‌ر بردووه كه پله‌ی گه‌رما تیایدا 5 پله له‌ژێر سفری سه‌دییه‌وه بووه.
هۆتێله‌كه به‌ناوی (لاپلاند پالاتیه‌ل) ده‌كه‌وێته 125 میل سه‌روو بازنه‌ی كه‌رتی به‌سته‌ڵه‌كی باكور و له 65 ژوور پێكهاتووه و هه‌موو زستانێك ئه‌م هۆتێله به‌ستووه له‌لایه‌ن دیزاینه‌ره‌كانه‌وه بنیاد ده‌نرێته‌وه كه ژماره‌ی ژووره‌كانی ده‌گاته 56 ژوور.
ئه‌مساڵ بۆیه‌كه‌مجار به‌شێك له‌م هۆتێله به‌ستووه و سه‌هۆڵبه‌ندانه له هاوینیشدا به‌رووی میوان و گه‌شتیاراندا هه‌ر كراوه ده‌بێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری له‌به‌ر گه‌رما ده‌توێنه‌وه.
ئه‌نابێل ئاماژه‌ی به كه‌شی ناو هۆتێله‌كه داوه و وتویه‌تی: "به‌دڵنیاییه‌وه شوێنه كه سارده، به‌ڵام جۆره پێخه‌فێك له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه راخراوه كه مرۆڤ گه‌رم ده‌كاته‌وه و شه‌ویش به ئاسوده‌یی خه‌وتووم بۆ به‌یانیش كاتژمێر له‌خه‌و هه‌ستاوم و كوپێك شه‌ربه‌تی پڕ له هه‌ڵمیشم بۆ ئاماده‌كراوه بیخۆمه‌وه."
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی هۆتێله به‌ستووه‌كه ده‌كه‌ن، زیاتر له شه‌وێك ده‌مێننه‌وه، چونكه گه‌یشتن به‌و هۆتێله گه‌شتێكی دور و درێژه كه ده‌كه‌وێته نزیك روباری تۆرن له سوید، نرخی هه‌ر ژورێكیشی له‌نێوان 220 بۆ هه‌زار پاوه‌نه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌نابێل وتویه‌تی، ئه‌و پاره‌یه شایه‌نیه‌تی و ئه‌گه‌ر بۆی گونجا دووباره لێی ده‌مێنێته‌وه.
له جیهاندا بنیادنانی ئه‌و جۆره هۆتێلانه لاسایی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام مێژووی هۆتێله سه‌هۆڵبه‌ندانه‌كه‌ی سوید ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1989، هەر لە هۆتێلەکەدا مەرجەکانی سەلامەتی و تەنانەت ئامێری ئاگرکوژێنەوەشی تێدایە.
ئه‌نابێل فێنویك ئیلیۆت
PM:05:48:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2538
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت