مووچه‌ی نوێی په‌رله‌مانتارانی عیراق ئاشكرا كرا
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی حزبی ده‌عوه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد كه مووچه‌ی ئیسمی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه زیادیكردووه.
حه‌یده‌ر ئه‌لكه‌عبی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی حزبی ده‌عوه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز وتی: "پێشتر مووچه‌ی ئیسمی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان چوار ملیۆن دینار بوو و دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری هه‌مواركردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌یان، زیادیكرد".
وتیشی: "به‌پێی هه‌مواركردنه‌وه‌كه، مووچه‌ی ئیسمی په‌رله‌مانتاران بووه به پێنج ملیۆن دینار و سه‌دا 45ی ده‌رماڵه‌یان لێده‌بڕدرێت".
حه‌یده‌ر ئه‌لكه‌عبی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "مووچه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به ده‌رماڵه‌وه دوای لێبڕین ده‌كاته حه‌وت ملیۆن و 600 هه‌زار دینار و بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
له ئازاری 2016دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مووچه‌ی ئیسمی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانتارانی كه‌مكرده‌وه و مووچه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه بوو به هه‌شت ملیۆن دینار كه پێشتر 35 ملیۆن دیناربوو، هه‌روه‌ك مووچه‌ی جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له 25 ملیۆن دیناره‌وه كه‌مكرایه‌وه بۆ شه‌ش ملیۆن دیناری مانگانه و مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانیش له 12 ملیۆن دیناره‌وه كه‌مكرایه‌وه بۆ شه‌ش ملیۆن دینار.
PM:06:13:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3966
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت