عیراق به‌به‌های‌ 500 ملیۆن دۆلار گرێبه‌ستێكی‌ كاره‌بای‌ له‌گه‌ڵ‌ ABB ئیمزا كرد


وێستگه‌ نیوز –
 نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ حكومه‌تی‌ عیراق گرێبه‌ستێكی‌ كاره‌بای‌ به‌به‌های‌ 500 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیایه‌كی‌ سویدی‌ ئیمزا كرد.

نووسینگه‌ی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مه‌راسیمی‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌ستێك له‌نێوان حكومه‌تی‌ عیراق و كۆمپانیای‌ ABB سویدی‌ به‌ڕێوه‌چوو".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ وزه‌ی‌ كاره‌بایه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با به‌به‌های‌ 500 ملیۆن دۆلار.

دوای‌ 14 ساڵ‌ به‌سه‌ر هێرشی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر عیراق و رووخانی‌ رژێمی‌ سه‌دام حسێن، هێشتا عیراق كێشه‌ی‌ كه‌می‌ كاره‌بای‌ هه‌یه‌.


PM:06:34:26/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 2001 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو