به‌ڤیدیۆ..داعش سه‌گه‌كانی موسڵیش بۆمبڕێژ ده‌كات
وێستگه نیوزـ
راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هێزێكی تایبه‌تی سه‌ربه یه‌كه‌ی رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌ر چه‌ند سه‌گێكی بۆمبڕێژكراویان كه‌وتووه‌ته‌ژێر ده‌ست.
یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له گرته‌ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "رێكخراوی داعش سه‌گه به‌ره‌ڵاكانی موسڵی بۆمبڕێژ كردووه و ته‌قه‌مه‌نیی پێوه به‌ستوون و به‌ره‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ره‌وانه‌یان ده‌كات و له دووره‌وه به هێزه ئه‌منییه‌كاندا ده‌یانته‌قێنێته‌وه."
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ركه‌وتووه كه ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سه‌گێكی بۆمبڕێژكراو به‌بێ كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ زیانێك پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
Chat Conversation End
Seen by araz
PM:08:26:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 6962
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت