سه‌رمایه‌دارێك ژماره مۆبایلێكی به زیاتر له ملیۆنێك دۆلار كڕی
وێستگه نیوز –
سه‌رمایه‌دارێكی هندی ژماره‌یه‌كی مۆبایلی له كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات "ئیتیسالات" به زیاتر له ملیۆنێك دۆلار كڕی.
بالوینده‌ر ساهانی خاوه‌نكاری هندی كه به "بو سه‌باح" ناسراوه ژماره مۆبایلی (0588888888)ی له كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات "ئیتیسالات" به بڕی چوار ملیۆن و 520 هه‌زار درهه‌م كڕی كه نزیكه‌ی 1.22 ملیۆن دۆلار ده‌كات.
پێشتر و له تشرینی یه‌كه‌می 2016دا ئه‌و سه‌رمایه‌داره هندییه له زیادكردنێكی ده‌سته‌ی رێگاوبان و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی دوبه‌ی، تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژماره "D DUBAI 5"ی به 33 ملیۆن درهه‌م كڕی.
ساهانی خاوه‌نی كۆمپانیای "RSG"ی نێوده‌وڵه‌تییه كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی موڵك و ماڵه و لقی له وڵاتانی ئیمارات، كوه‌یت، هند و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه.
له ساڵی 2014دا كۆمپانیای "ئیتیسالات"ی ئیماراتی له زیادكردنێكی ئاشكرادا كه زیاتر له هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كرد ژماره‌یه‌كی مۆبایلی به هه‌شت ملیۆن درهه‌م فرۆشت.
كۆمپانیای "ئیتیسالات" رایگه‌یاند كه له زیادكردنێكی ئاشكرادا 70 ژماره‌ی "ئه‌ڵماسی" خستووه‌ته‌ڕوو و ژماره (050777777) به 7.8 ملیۆن درهه‌م فرۆشراوه كه نزیكه‌ی 2.2 ملیۆن دۆلار ده‌كات.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:08:27:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 14522
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت