ئاسایشی گەرمیان: دەستمان بەسەر حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشدا گرتووە
وێستگه نیوز ـ
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار کە ئاسایش دەڵێت چەکداری داعش بوون، له گوندێكی نێوان كه‌لار و جه‌له‌ولا له‌سه‌ر ڕووباری سیروان لە باخێكدا چادریان هەڵداوە و کردوویانەتە حەشارگەی خۆیان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن ئاڕ تی، ئەو شوێنەی چادرەکەی تیادا هەڵدراوە له ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی هه‌رێمدایه و بەرپرسانی ئاسایش دەڵێن چەکدارەکان لەو شوێنەدا بۆمبیان دروستکردووە و ئاسایشی ناحیه‌ی كۆكس له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر حەشارگەکەدا گرت، به‌ڵام پێشتر چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتبوون و شوێنه‌كه‌شیان بۆمب ڕێژ كردبوو، به‌شێك له كه‌ره‌سته و بۆمبه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و ئه‌وانی تر ته‌قیونه‌ته‌وه.
بەرپرسانی ئاسایشی ناوچەکە باس لەوە دەکەن به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ی ناوبه‌ناو له جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په‌و كه‌لار ده‌رده‌كه‌ون ناسراون و دانیشتووی گونده‌كانی سه‌ربه ناحیه‌ی كۆكسن و خانووی ژمارەیەکیان لەلایەن ئاسایشەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، ئه‌نجومه‌نی ئه‌و گونده‌ش كه حه‌شارگه‌کەی تێدابوو ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كان دانیشتووی گونده‌كه‌ی ئه‌وانن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، تائێستاش ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی چەکدارانی داعش کۆنترۆڵکراونەتەوە بێ مەترسی نین، هێشتا هەڕەشەی چەکدارە گەڕۆکەکانی داعش و شانە نوستووەکانیان لەسەر ماوە، ئەو چەکدارانە کە توانای ئەنجامدانی هێرشی ڕاستەوخۆیان نییە ناوبه‌ناو بۆمبی چێنراو لەژێر تاوه‌ره‌كانی كاره‌با و سه‌ر ڕێگاكاندا داده‌نێن.
ئاسایشی گەرمیان لە گوندێکى سنورەکەیان دەستیان بەسەر حەشارگەیەکی چەکدارانى داعشدا گرتووە
کە بۆ دروستکردنى بۆمبى چێنراو بەکاریانهێناوە
Posted by NRT on Sunday, February 26, 2017
PM:08:37:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3333
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت