ئێران: كار به نه‌خشه‌رێگاكه‌ی یه‌كێتی بكرێت
وێستگه نیوز -
سه‌ركونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان داوایكرد كار به نه‌خشه‌رێگاكه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بكرێت بۆ دروستبوونی ئاشته‌وایی سیاسی و ئیداری له هه‌رێمی كوردستان.
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان pukmedia بڵاویكرده‌وه كه مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێر و كونسوڵخانه گشتی ئێران له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئیداری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوانیان كرد.
به‌گوێره‌ی pukmedia ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌فدێكی كونسوڵگه‌ری گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی كوردستان كه پێك هاتبوون له (مورته‌زا عیبادی) سه‌ركونسوڵی گشتی به یاوه‌ری ڕاوێژكارانی سیاسی و دیبلۆماسی كونسوڵگه‌ری وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێریان كرد و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له رزگار عه‌لی حه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێر و جێگرانی مه‌ڵبه‌ندو لێپرسراو و ئه‌ندامانی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ند زۆر به گه‌رمی پێشوازیكران.
له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا رزگای عه‌لی حه‌مه‌جان به‌ناوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێره‌وه پێشوازی گه‌رمی له‌وه‌فدی میوان كرد و باسی له‌په‌یوه‌ندی نێوانیان كرد و وتی: "پێویسته زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندیه‌كانمان بده‌ین تا له نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی سیاسی و ئیداری و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه بین".
له‌به‌رامبه‌ردا (مورته‌زا عیبادی) سه‌ركونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی وه‌فدی مه‌ڵبه‌ندی كرد.
هه‌ر له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌یاندا بارودۆخی سیاسی و ئیداری هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه به گشتی باسی لێوه كرا دوا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه خرایه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری دانیشتنه‌كه‌دا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند باسی له نه‌خشه ڕێگای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد كه پرۆژه‌یه‌كی گشتگیره و تیایدا تیشك خراوه‌ته سه‌ر چاره‌سه‌ری گشتی سیاسی و ئیداری و حكومی به تایبه‌ت باشتركردنی گوزه‌رانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و شه‌فافیه‌ت له‌بواری نه‌وت و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق.
رزگار عه‌لی وتیشی: "هیواخوازین لایه‌نه‌كانی تر هاوكارمان بن بۆ دروست كردنی كۆده‌نگی و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی گرتووه".
هه‌ر له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌یاندا باسیان له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كرد و له‌قسه‌كانیدا سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران وتی: "هیوادارین به‌زووترین كات ته‌واوی موسڵ له ده‌ست داعش ده‌ربهێنرێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ وحاڵی خۆیان و پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق رێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێ و لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێكه‌وتن له بواری سیاسی و ئیداری له چوار چێوه‌ی عیراق به ئارامی بژین، چونكه ئارامی و ته‌بایی عیراق و ناوچه‌كه ئارامی بۆ وڵاتی ئێران و ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. بۆیه وه‌كو وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌میشه له خه‌می ئارامی ناوچهكهداین".
وتیشی: "هیوادارین ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جێی خۆی بگری و كاری پێبكری بۆ دروست بوونی ئاشته‌وایی سیاسی و ئیداری له هه‌رێمی كوردستان".
PM:09:31:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2532
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت