" به‌رپرس هه‌یه به دۆشكه و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان راوده‌كات"
وێستگه نیوز –
ماڵپەری فەرمی ناوەندی رۆشنگەری چاو‌دێر بڵاویكرده‌وه كه دیارده‌ی راوكردن له‌سنوری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو زیادی كردووه و به‌زۆری به‌رپرسه‌كان ئه‌وكاره ده‌كه‌ن و جاری واهه‌یه زیاتر له 50 پاسه‌وانیان له‌گه‌ڵ ده‌بێت و به‌شێكیان به دۆشكه و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان راوده‌كات.
ماڵپەری فەرمی ناوەندی رۆشنگەری چاو‌دێر كه مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خاون ئیمتیازیه‌تی له زاری ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی دارستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه دیارده‌ی راوكردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سنوری گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێر زیادی كردوه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه بۆ پاراستنی پۆسته‌كه‌ی و ژیانی، ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، وتی: "راوكردنی ئاسك و به‌رازو پۆڕو سوێسكه‌و چه‌ندین جۆری تری ئاژه‌ڵ بووه‌ته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدارو سروشتی ناوچه‌كه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت".
وتیشی: "به‌شی زۆری ئه‌و راوكردنانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای حزبه‌كانه‌وه ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت دۆشكه و قه‌ناس و فڕۆكه‌ی چاودێری و هه‌روه‌ها ئه‌سپیش به‌كارده‌هێنن".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه كه "جاری واهه‌یه زیاتر له 50 پاسه‌وانیان له‌گه‌ڵ ده‌بێت و به‌زۆری ئه‌و به‌رپرسانه خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لارن و جاری واش هه‌یه شه‌وان ده‌مێننه‌وه و چاوساغیان له‌گونده‌كان و له‌ناو راوچیه‌كانی ناوچه‌كه هه‌یه".
PM:09:44:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 8101
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت