سلێمانی..شۆفێرێك به ئه‌نقه‌ست له هاوڵاتییه‌كی دا و جێی هێشت
وێستگه نیوزـ
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا شۆفێری تەکسییەک لە هاوڵاتییەکی داوه و دواتر هه‌ڵاتووه، گەنجێکیش كه به‌ده‌م رووداوه‌كه‌وه هاتووه خۆی بە ئۆتۆمبیلەکەدا هه‌ڵواسیووه و دواتریش شۆفێره‌كه ده‌ستگیركراوه.
گرتە ڤیدیۆییەکە لە کامێرای چاودێریی ماڵێکەوە لە گەڕەکی سلێمانی تازە تۆمارکراوە و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، کە تەکسییەک لە هاوڵاتییەک دەدات و دواتر دەیەوێت شوێنەکە بەجێبهێڵێت، بەڵام گەنجێک خۆی بە سندوقی ئۆتۆمبیلەکەدا هەڵدەواسێ و ئۆتۆمبیلەکەش بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن و ئۆتۆمبیلێكی دیكه‌ش دوای ده‌كه‌وێت.
بەپێی وتەی شایەتحاڵێک، ڕووداوەکە ڕۆژی هەینی 24 ی شوبات روویداوه و لە نزیک ئاسایشی سلێمانیش هێزە ئەمنییەکان توانیویانە شۆفێرەکە دەستگیربکەن، لەئێستاشدا تەندروستی گەنجەکە و ئەو کەسەی ئۆتۆمبیلەکە لێیداوە جێگرە.
شایەتحاڵەکە وتیشی، ئەو هاوڵاتیەی کە ئۆتۆمبیلەکە لێیداوە، کاری دراو گۆڕینەوە و کارت فرۆشتن دەکات و لەو کاتەشدا کە ئۆتۆمبیلەکە لێی داوە لە بازاڕ گەڕاوەتەوە و جانتایەکی پێ بووە کە پارەی تێدابووە .
PM:11:10:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 7518
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت