خهڵاتی باشترینەکانی ئۆسکاری 2017 دابهشكران
وێستگه نیوز ـ
ئەمڕۆ دووشهممه 27ی شوباتی ساڵی 2017 لەمیانەی 89هەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لەشاری لۆس ئەنجلیس بەئامادەبوونی میوانان و پاڵێوراوەکان بەڕێوە چوو و خهڵات بهشخرایه باشترینهكان.
89هەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2017 لەشاری لۆس ئەنجلێس لە ئەمەریکادا بەئامادەبوونی ئەندامان و هەموو پاڵێوراوەکان لەبوارە جۆربەحۆرەکانی بواری سینەمایی بەڕێوە دەچێت.
ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکار ساڵانە لەڕۆژی 27ی شوباتدا ئەنجامدەدرێت کە تیایدا 24 خەڵاتی جۆرجۆر لەخۆدەگرێت لەبوارەکانی سینەما، وێنە، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین دەرهێنەر و چەند بوارێکی تری سینەمایی.
1- ئەکتەر مارشالا عەلی خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت وەک باشترین ئەکتەری لاوەکی لەفیلمی Moonlight دا.
2- فیلمی Suicide Squad خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە وەک باشترین ماکیاژ و داهێنانی قژ.
3- خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دیزاینی جل و بەرگ بەخشرایە فیلمی Fantastic Beasts and Where to Find.
4- خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری درا بە فیلمی O.J.: Made in America.
5- خەڵاتی باشترین مۆنتاژی دەنگ درایە فیلمی Arrival.د
6- خەڵاتی باشترین تێکەڵکردنی دەنگ درایە فیلمی Hacksaw Ridge.
7- خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لەڕۆڵی لاوەکیدا درایە ڤایۆلا دەیڤس.
8- خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی درایە فیلمی The Salesman.
9- خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەشن درایە فیلمی Piper.
10- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەشن درایە فیلمی Zootopia.
11- خەڵاتی باشترین دیزاینی بەرهەم هێنان درایە فیلمی La La Land
12- خەڵاتی باشترین ڤیژواڵ ئیفێکتس درایە فیلمی The Jungle Book.
13- خەڵاتی باشترین مۆنتاژی فیلم درایە فیلمی Hacksaw Ridge.
14- خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دۆکیۆمێنتاری درایە فیلمی The White Helmets.
15-خەڵاتی باشترین کورتە فیلم درا بەفیلمی Sing.
16- خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی درا بەفیلمی La La Land.
17- خەڵاتی باشترین میوزیکی ئۆرجیناڵ درا بە فیلمی La La Land.
18- خەڵاتی باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ درا بەفیلمی La La Land.
19- خەڵاتی باشترین سیناریۆ درا بەفیلمی Manchester by the Sea.
20- خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو درا بەفیلمی Moonlight.
21- خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلم درا بە Damien Chazelle لەفیلمی La La Land.
22- خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لەڕۆڵی سەرەکیدا درا بە Casey Affleck لەفیلمی Manchester by the Sea.
23- خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لەڕۆڵی سەرەکیدا درا بە Emma Stone لەفیلمی La La Land.
AM:08:22:27/02/2017
ئهم بابهته 2898
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت