ئه‌مڕۆ مووچه‌ی 13 وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه ده‌درێت.
له خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 به‌م جۆره ده‌ستپێده‌كات:
رۆژی دووشه‌ممه 27ی شوباتی2017، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن
- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن
- وه‌زاره‌تی كاره‌با
- وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی
- دیوانی چاودێری دارایی
- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
- ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
- ده‌سته‌ی ژینگه
- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
- ده‌زگای مین
- ده‌سته‌ی ده‌سپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان
رۆژی سێشه‌ممه 28ی شوباتی2017، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی 2016 ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار
- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی
- وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
- وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
- وه‌زاره‌تی داد
- مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
- مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
-ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه 1ی ئازاری2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه 2ی ئازاری2017، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:08:41:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3058
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت