په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوای پاره‌ی فرۆشتگای خوێندنگه‌كان له به‌ڵێنده‌ران ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌و به‌ڵنده‌رانه ده‌كات كه فرۆشتگای خوێندنگه‌كانیان به‌كرێ گرتووه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا پاره‌ی فرۆشتگاكان بده‌نه په‌روه‌رده‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه ناویان ده‌خرێته لیستی ره‌شه‌وه‌و فرۆشتگاكانیان داده‌خرێت.
له‌و ئاگادارییه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "داوا لە گشت ئەو بەڵێندەرانە دەكەین كە فرۆشتگەی خوێندنگەكانیان گرتووە، تا رۆژی پێنجشەممە پارەی فرۆشگەكان بدەنە پەروەردەكان".
ده‌شڵێت: "بەپێچەوانەوە فرۆشتگەكان دادەخرێن و بەڵێندەرەكەش دەخرێتە لیستی رەشەوە ساڵانی داهاتوو رێگەنادرێت بەشداری زیادكردنی ئاشكرا بۆ فرۆشگەی خوێندنگەكان بكەن".
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه: لا"داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەكانیش دەكەین لە كاتی دیاریكراودا ئەم رێنماییە جێبەجێ بكەن بەپێچەوانەوە بەرپرس دەبن".
AM:09:23:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1114
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت