بارزانی و ئه‌حمه‌د تورك كۆبوونه‌وه
وێستگه نیوز ـ
هاوسه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی ماردین رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانی زۆر گرنگ بووه‌و ده‌خوازن بارزانی له پرۆسه‌ی ئاشتیدا رۆڵی خۆی بگێڕێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی شوباتی 2017، شاندێكی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، كه‌له ئه‌حمه‌د تورك، هاوسه‌رۆكی پێشووی شاره‌دێی ماردین و سری ساكی، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له ئه‌نقه‌ره سه‌ردانی مه‌سعود بارزانیان كرد.
ئه‌حمه‌د تورك، هاوسه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی ماردین له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانی گرنگ بووه‌و زۆر پرسیان تاووتوێ كردووه.
وتیشی: "بارزانی داوای ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاشی كردووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هیوادارین بارزانی رۆڵی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی بگێڕێت".
ئەحمەد تورک رایگەیاند، هاوسەرۆکانی هەدەپە لە زینداندان و ئاشتی بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام نابێت.
بارزانی رۆژی یەکشەممە 26ی شوباتی 2017 گەیشتە ئیستەنبوڵ، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک
بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان بۆ پێشوازیکردن لێی هەڵکرا، دواتر رەجەب تەییب
ئەردۆغان پێشوازی لێی کرد و، بە زمانی کوردی بەخێرهاتنی کرد و، بەیەکەوە
کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەشی لەگەڵ ئەردۆغان، مەسعود بارزانی، بەرەر ئەنقەرە بەڕێکەوت، بڕیارە هەر ئەمڕۆش لەگەڵ بیناڵی یڵدرم،
سەرۆکوەزیرانی تورکیا کۆببێتەوە.
AM:09:33:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت