ژیانێكی نوێ بۆ بریندارنی شه‌ڕی عيراق له ئوردن ده‌ستپێده‌كات
وێستگه نیوز ـ
له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌شته‌رگه‌ری بنیادنانه‌وه له عمانی پایته‌ختی ئوردن، زامدارانی شه‌ڕی عیراق چاره‌سه‌ری پزیشكی ئاڵۆزیان پێ ده‌درێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه له ساڵی 2006 له لایه‌ن رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنور Médecins Sans Frontières (MSF) وه‌گه‌ڕخرا، كاتێك ده‌رك به‌وه كرا كه هیچ جۆره خزمه‌تگوزاره‌كی له‌م شێوه‌یه بۆ برینداربوانی شه‌ڕی عیراق بونی نیه، له‌و كاته‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه گه‌شه‌ی سه‌ندوه به‌جۆرێك كه نه‌خۆش له غه‌زه و یه‌مه‌ن و سوریاش وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌ستاوه به ئه‌نجام دانی نزیكه‌ی 10,000نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ر كردنی نزیكه‌ی 4,500 نه‌خۆش. عێراقیه‌كانیش زۆرینه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه پێكده‌هێنن به‌جۆرێك كه 2,442 نه‌خۆش له‌وانه‌ی له سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا چاره‌سه‌ر كراون عێراقین.
د. عومه‌ر عادل ئالانی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگواستنه‌وه و كاروباری نه‌خۆشه‌كان ده‌كات له به‌غدای پایته‌ختی عیراق. ئه‌و له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی MSF له عه‌مان ده‌ستی به‌كار كردوه.
د. عومه‌ر ده‌ڵێت "به‌هۆی به‌رده‌وامی ناكۆكیه‌كانی عیراق له 2003وه و باری ئابوری ئه‌و وڵاته، پێویستی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری بنیادنانه‌وه زۆر بووه. هه‌رچه‌نده نه‌خۆشه‌كانمان چاره‌سه‌ری برینه‌كانیان ده‌كرێت به‌ڵام توانستی گه‌یشتنیان نیه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت. له ڕێگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه MSF نه‌شته‌رگه‌ری ئاڵۆز پێشكه‌ش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی كه شه‌ش مانگ دوای نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م ئاڵۆزیانه كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر چاكبونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان."
نه‌خۆشخانه‌كه‌ی عه‌مان پاكێجێكی چاودێری گشتگیر پێشكه‌ش به‌نه‌خۆشه‌كانی ده‌كات كه پێكدت له چاره‌سه‌ری فیزیایی، پاڵپشتی ده‌رونی و نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت. نه‌خۆش شوێنی مانه‌وه‌ی پێده‌درێت و یارمه‌تی دارایش بۆ هاتووچۆ له نێوان نه‌خۆشخان و شوێنی مانه‌وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ركه‌ی درێژ خایه‌ن بێت.
دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆش كه پێویستی به‌چاره‌سه‌ره-
له به‌غدا، د.عومه‌ر تیمێكی پزیشكی رێكده‌خات كه هه‌ڵده‌ستن به دیاری كردنی نه‌خۆشه‌كان و ناردنیان له عێراقه‌وه بۆ عه‌مان.
د.عومه‌ر ده‌ڵێت" تیمه پزیشكیه‌كه له په‌یوه‌ندێكی نزیكدایه له‌گه‌ڵ 9 نه‌خۆشخانه‌ی به‌غدا كه كار له‌سه‌ر دۆخه‌كانی ڕاته‌كانی ده‌رونی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عێراقیش هه‌یه له رێگای تۆڕێك كه پێك دێت پزیشكان و بنكه‌كانی ته‌ندورستی و ئۆفیسه‌كانی MSF و كۆمه‌ڵێ ڕێكخراوی تریش كه له‌سه‌ر زه‌وی چالاكن و ئه‌و كه‌سانه ئه‌بینن كه پێویستیان به نه‌شتارگه‌ری بونیادنانه‌وه هه‌یه."
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه بۆ عه‌مان ده‌نێردرێن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وكه‌سانه له‌خۆ ده‌گرێت كه به هۆی ته‌قینه‌وه و بۆمبی چێنراوه‌وه بریندار بونه. هه‌ندێكیان نه‌ك ته‌نها ئێسكیان شكاوه به‌ڵكو به ته‌واوه‌تی ورد و خه‌ڵاش بووه.
هه‌ندێكیشیان له‌شیان سوتاوه و سوتان به‌شێكی زۆر‌ی له‌شیانی پۆشیوه. هه‌ندێكیشیان ده‌م و چاویان سوتاوه كه له‌وانه‌یه ز‌یانی به شه‌ویلگه‌كانی سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ش گه‌یاندبێت و وابكات خواردن و نوستنیان ئه‌سته‌م بێت.
زۆرێك له نه‌خۆشه‌كان توانای جوڵاندنی هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان نه‌ماوه، هه‌ندێكیان ئه‌ندامێك یان چه‌ند ئه‌ندامێكیان بڕاوه. زۆر‌ی نه‌خۆشه‌كان پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری بنیادنانه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك جار به به‌رده‌وامی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك یاخود چه‌ند ساڵێك. پێوانه‌كانی گواستنه‌وه توندن و ته‌نها ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌گرێته‌وه كه به‌نه‌شته‌رگه‌ری تواناكانیان باشتر ده‌بێت. جوان ناسی له پله‌ی دووه‌م دێت.
موزه‌فه‌ر عبدول واحید خه‌لیفه ته‌مه‌نی 43 ساڵه و بریندار بوو كاتێك كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هه‌ڵیان دایه سه‌ر ئه‌و باڵه‌خانه‌ی كاری تێدا ده‌كرد، له كاتی هێرشه‌كه موزه‌فه‌ر له نهۆمی سێیه‌مه‌وه كه‌وته خواره‌وه و قاچه‌كانی و حه‌وزی ده‌ره‌زیان برد و زیان به بڕبڕه‌كانی پشتیشی گه‌یشت. دواتر پاش ئه‌نجام دانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ریش درزی ئێسكه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له چاك بوونه‌وه.
موزه‌فه‌ر ده‌ڵێت" له كۆتاییدا پزیشكه‌كان بڕینه‌وه له‌سه‌ره‌وه‌ی چۆكیان بۆ پێشنیار كردم، ئێسكی قاچم توشی هه‌وكردن ببوو ساڕێژیش نه‌ده‌بوو، ده‌ستم كرد به ناره‌حه‌ت بوون.
دوای ئه‌وه به MSF ئاشنابووم و پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی پزیشكی وه‌رگیرام بۆ چاره‌سه‌ركردن له نه‌خۆشخانه‌ی عه‌مان. له‌ماوه‌ی ٤ مانگدا چه‌ندین جار كاریان له‌سه‌ر قاچم كرد، سه‌ره‌تا چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنه‌كه دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو گه‌راندنه‌وه‌ی جوڵه‌كانی قاچم. ئێستا پێویستم به كورسی نه‌ماوه و ده‌توانم به گۆچان برۆم."
زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه دێن بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی MSF له عه‌مان پێشتر چونه‌ته به‌ر چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری و چه‌ندین جۆر دژه به‌كتریایان پێدراوه، هه‌ندێكیان به‌رگریان په‌یداكردوه بۆ ئه‌و ماددانه و ڕوبه‌ڕوی بڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كه بكرێت.
له عه‌مان ئه‌و نه‌خۆشانه ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی كۆتا دژه به‌كتریایان هه‌یه كه ببێته هۆی ڕزگاركردنی ئه‌ندامه‌كانیان.
-ته‌نها چاره‌سه‌ر كردنی برینه‌كان به‌س نیه
دوای سه‌ركه‌وتوو بونی نه‌شته‌رگه‌ری ، نه‌خۆشه‌كان ده‌چنه سه‌ر چاره‌سه‌ری فیزیایی و جۆری تری پاڵپشتی. كارمه‌ندانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ساڵانه 2000 جه‌لسه‌ی چاره‌سه‌ری فیزیایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له كاتێكدا كه %22 نه‌خۆشه‌كان پاڵپشتی ده‌روونی وه‌رده‌گرن.
برینه‌كانی هه‌ستیان له‌وانه‌یه دیار نه‌بێت به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كان برینی قوڵن و له‌وانه‌یه كاریگه‌ری زۆریان هه‌بێت له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆشه‌كه و توانستی نه‌خۆشه‌كه بۆ چاكبونه‌وه. زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان به ئه‌زمونێكی ده‌رونی ناخۆشدا تێپه‌ڕ بوونه. ژیانیان بۆ تا هه‌تایه گۆڕاوه به‌هۆی برینه‌كانیان یاخود له ده‌ستدانی خۆشه‌ویستان.
موزه‌فه‌ر ده‌ڵێت" ئه‌و پاڵپشتیه ده‌روونیه‌ی كه له عه‌مان وه‌رمگرت زۆر گرینگ بوو بۆ چاره‌سه‌ره فیزیایه‌كه‌م.
د.عومه‌ر باسی نه‌خۆشێكی تریش ده‌كات كه ئه‌و پاڵپشتیه ده‌روونیه‌ی له‌لایه‌ن تیمی MSFه‌وه دابین كراوه كاریگه‌ری زۆر‌ی هه‌بووه له‌سه‌ری. د.عومه‌ر ده‌لێت" ئه‌و ئافره‌تێكی دووگیان بوو له‌سه‌ر شه‌قام بوو له به‌غدا، كاتێك كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو ته‌قیه‌وه، زۆر به‌خراپی سوتابوو و منداڵه‌كه‌شی له‌ده‌ستدا. كاتێك كه هات بۆ لامان زۆر غه‌مبار بوو و ده‌یویست خۆی بكوژێت. به‌هۆی سوتانی ده‌م و چاوی قسه‌كردن و هه‌ناسه‌دانیشی ئه‌سته‌م بوو. ئێستا ئه‌و كۆمه‌ڵێك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه له عه‌مان و پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆوه بینیوه."
له به‌غدا، د.عومه‌ر و تیمه‌كه‌ی پلانیان هه‌یه بۆ فراوان كردنی كاره‌كانیان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بونیان هه‌بێت له كوردستان و توانستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یان زیاد بكه‌ن كه هه‌لی ئه‌وه‌یان هه‌یه ژیانیان بگۆڕدرێت به نه‌شته‌رگه‌ری تایبه‌ت. د.عومه‌ر ده‌ڵێت" بارودۆخی ئێستای عێراق زۆر ئه‌سته‌مه و چاره‌سه‌ری تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی به‌رده‌ست نیه. من زۆر خۆشحاڵم كه له MSFم چونكه له‌ڕێگایه‌وه ئه‌توانم یارمه‌تی هاونیشتیمانیه عێرقیه‌كانم بده‌م. بینینی نه‌خۆشێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كورسی بووه له عه‌مان بگه‌ڕێته‌وه و به پێی خۆی بڕوات، ئه‌مه‌یان هه‌ستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره.
MSF له ساڵی 2006ه‌وه تائێستا به به‌رده‌وامی له عێڕاق كاری كردوه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی بێلایه‌نی خۆی. MSF ئابونه له هیچ حكومه‌تێك، ده‌سته‌یه‌كی ئاینی، یا ده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رناگرێت بۆ به‌رنامه‌كانی له عێڕاق. به ته‌نیا پشت به به‌خشینی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت له خه‌ڵكی ئاسایی جیهان بۆ به‌رده‌وام بوون له كاره‌كانی. له ئێستادا MSF زیاتر له هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه له عێڕاق.
سه‌رچاوه: پزیشكانی بێ سنوور
AM:10:59:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3311
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت