نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دۆخی موسڵ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
شه‌ڕو پێكدادانی نێوان سوپای عیراق و چه‌كدارانی داعش له به‌ری راستی موسڵ به‌رده‌وامه و هه‌شت كه‌سی مه‌ده‌نیش به بۆردومانی داعش بوونه قوربانی.
سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شه‌ڕو پێكدادانی قورس له نێوان هێزه عیراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له به‌ری راستی موسڵ به‌رده‌وامه‌و دۆخه‌كه‌ش بۆ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی شاره‌كه له‌وپه‌ڕی قورسیدایه.
وتیشی: "برسێتی و بێ ئاوی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری رووی له دانیشتوانی موسڵ كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعشن، به‌هۆی بۆردومانی كوێرانه‌ی چه‌كدارانی داعشیشه‌وه هه‌شت هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستدا".
ئه‌وه‌شی باسكرد: هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی مه‌ئمون و مه‌نسوور له به‌ری راستی موسڵ له لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشترین فڕۆكه‌خانه‌و سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی، كۆنتڕۆڵ كراونه‌ته‌وه.
PM:12:24:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت