ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق کۆبووەوە خوێندنەوەی بۆ چەند پرۆژە یاسایەک دەکات.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ 27ی شوباتی 2017 پێشنیازی یاسای هەمواری چوارەمی یاسای سەندیکای رۆژنامەنووسان دەنگی لەسەر دەدرێت کە لە نۆ ماددە پێکهاتووە.
هەروەها پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 1631ی ساڵی 1980 ی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی بەعس گفتوگۆی لەسەر دەکرێت کە لە دوو مادە پێکهاتوە و پرسیاری زارەکیش ئاڕاستەی سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عیراق دەکرێت.
هەریەک لە لیژنەکانی نەزاهە و لیژنەی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی راپۆرتی خۆیان دەخوێننەوە.
PM:12:51:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1475
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت