وەزارەتى تەندروستى عيراق پزیشکانى دەرچووى هەرێم دادەمەزرێنێت
وێستگە نیوز -
وەزارەتى تەندروستى عێراق داواى لە دەرچووانى کۆلێژە پزیشکییەکانى هەرێم کردووە فۆرمى وەزارەتەکەیان پڕکەنەوە بە مەبەستى دامەزراندنیان.
وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەمڕۆ ٢٧ى شوباتى ٢٠١٧ ، داوای لە دەرچووانى کۆلێژەکانى پزیشکی گشتى و ددان و پەرستارى و تەکنیکى پزیشکى ساڵى ٢٠١٥ ـ ٢٠١٦ هەرێمى کوردستان کردووە، فۆرمى دامەزراندنى وەزارەتەکەیان پڕکەنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە دەرچووەکان سەردانى بنکەى پلاندانان و گەشەندنى وەزارەتى تەندروستى عێراق بکەن بە مەبەستى پڕکردنەوەى فۆرمەکە.
وەزارەتى تەندروستى عێراق ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، پێویستە دەرچووەکان فەرمانى دەرچوونى زانکۆى و بڕوانامە بە نمرە و لە کام خول دەرچووە یەکەم یان دووەم لەگەڵ خۆى بهێنێت ، پێویستە لە ماوەى دوو هەفتەدا فۆرمەکە پڕکەنەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى ڕابردوودا لە هەرێمى کوردستانیش ژمارەیەک پزیشک و کارمەندى پزیشکى و دامەزرێندران ، بەڵام تا ئێستا سەدان دەچووى ئەو بوارانە دانەمەزراون و لە هەفتەى ڕابردوودا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا داوایان کرد حکومەت دایانمەزرێنێت.
PM:12:56:27/02/2017
ئهم بابهته 1135
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت