پۆلیس: ماتوورسکیلێک له هاوڵاتیەکیدا و گیانی له ده‌ستدا
وێنه‌كه وه‌رگیراوه‌و په‌یوه‌ندی به رووداوه‌كه‌وه نییه
وێستگه نیوز ـ
شه‌وی رابردوو له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار ماتۆڕسكیلێك له هاوڵاتییه‌كی دا‌و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
جه‌مال عه‌لی قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: درەنگانیکی شەوی رابردوو بەرامبەر نەخۆشخانەی گشتی کەلار ماتوورسکیلێک لە جۆری ئێرانی لە هاوڵاتیەکیدا، دوای گەیاندنی بە بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار گیانی لەدەستدا|.
ده‌شڵێت: "ئەم هاوڵاتیە بەناوی (عەباس محه‌مه‌د مه‌حمود)ه لەدایکبووی 1967 دانیشتووی کەلار گەڕەکی سیروانە
شۆفێری ماتوورسکیلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24 ی هاتووچۆ بەندکراوە.
PM:12:59:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1431
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت