نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركرده‌ی تالیبان سزا ده‌دات
وێستگه نیوز ـ
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تالیبانی خستووه‌ته ناو لیستی سزادراوه‌كانه‌وه.
ته‌واب غورزه‌نگ، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناوی هه‌یبه‌توڵڵا ئاخوندزاده، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تالیبانی خستووه‌ته ناو لیستی سزادراوه‌كان و له‌ئێستاشدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌فغانستان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه له‌باره‌ی سه‌ركرده‌ی تالیبان.
وتیشی: "پێشتر ئه‌شره‌ف غه‌ننی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆی كردووه، بڕیاره جگه له هه‌یبه‌توڵڵا ئاخوندزاده ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی تری تالیبانیش ناویان بچێته ئه‌و لیسته‌وه".
ئاخوندزاده‌ی ته‌مه‌ن 55 ساڵ حوزه‌یرانی ساڵی 2016 پاش كوژرانی مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسور سه‌ركرده‌ی تالیبان بوو به سه‌رۆكی تالیبان.
PM:02:29:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1805
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت