له‌ سلێمانی چاودێری زیاتر ده‌خرێته‌ به‌نزینخانه‌كان


وێستگه‌ نیوز ـ
لیژنەی سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی عەمبار و  وێستگەکانی دابەشکردنی سوتەمەنی دەکەن و قایمقامی سلێمانیش داوای ھاوکاری لە ھەموو لایەک دەکات.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: ئەمڕۆ دووشەممە 27ی شوباتی 2017، لە دیوانی قایمقامیەتی سلێمانی بە سەرپەرشتی ئاوات محه‌مه‌د، ئەندامانی لیژنەی سوتەمەنی کۆبووەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی سوتەمەنی و چۆنیەتی دابەشکردنی بەسەر عەمبار و وێستگەکان و چاودێری کردنیان لە رووی کوالێتی و مامەڵەکردن پێوەی.

ئاوات محه‌مه‌د، وێرایی سوپاس و دەستخۆشی لە لیژنەکە و کارو چالاکیەکانی رابردوویان، دوای لێکردن بەوردی و بەبێ جیاوازی بەدواداچوون بۆ عەمبار و وێستگە سوتەمەنیەکان بکەن بۆ رێگەگرتن لە ھەر کارێکی نایاسایی کە ببێتە ھۆی خراپی کوالێتی ئەو سوتەمەنیەی کە بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.

قایمقامی سلێمانی وتی: "کێلێی عەدادەکانی دابەشکردنی سوتەمەنی پشکنینیان بۆ دەکرێت و ھەر وێستگەیەکی سوتەمەنی سەرپێچی لە رێنماییەکانی ھێنان و دابەشکردنی سوتەمەنی بکات رووبەرووی غرامەکردن و داخستن و دادگایی کردن دەبێتەوە".

ئاوات محه‌مه‌د ھیواخوازە کە ھەموو لایەک ھاوکاری یەکتر بکەن کە ئامانجيان خزمەتی ھاوڵاتیانی شاری سلێمانیە و وتیشی: "داواکارین کە ھەموولایەک ھاوکاری یەکتر بین بۆ سەرخستنی ئیش و کاری لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی و لیژنەی سوتەمەنی کە ئامانجمان تەنھا خزمەتکردنی ھاوڵاتیانە".


PM:02:39:27/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت