فلیمی موونلایت خەڵاتی باشترین فلیم لە ئۆسکاری ئەمساڵدا دەباتەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
فلیمی موونلایت خەڵاتی باشترین فلیمی بردەوە لە ئۆسکاری ئەمساڵدا، ئەمەش دوای ئەوەی بە هەڵە درا بە فلیمی (لا لا لاند) و بەرهەمهێنەر و ئەکتەرەکانی ئەم فلیمە چوونە سەر سەکۆی شوێنی ئاهەنگەکە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان.


شەوی یەکشەممە و لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ساڵی 2017 لە شاری لۆس ئەنجلس لە کالیفۆرنیا، واڕن بیتی کە لەگەڵ فای دەنوەی مەراسیمەکەیان بەڕێوەدەبرد بە هەڵە رایگەیاند فلیمی لا لا لاند باشترین فلیمە، بەڵام لە گەرمەی خۆشی هونەرمەند و ئەکتەرەکانی ئەم فلیمە پـێیان ڕاگەیەندرا بە هەڵە ناوی فلیمەکەیان لە لایەن واڕن بیتی راگەیەندراوە.

جۆردن هۆرۆویتز بەرهەمهێنەری فلیمی لا لا لاند هەر کە بۆی ڕوون دەکرێتەوە فلیمی موونلایت براوەیە بە پەلە دەچێتە بەردەم مایکرۆفۆنەکە و ڕایدەگەیەنێت بە هەڵە ناوی فلیمەکەیان خوێندراوەتەوە و داوا لە دەرهێنەر و ئەکتەرانی فلیمی موونلایت دەکات بێنە سەر سەکۆکە و خەڵاتەکانی خۆیان وەربگرن. پاشان واڕن بیتی ڕوونی دەکاتەوە هەڵەکە چۆن بووە و دەڵێت لە نێو کاغەزەکەی دەستی وانووسرابوو.

باری جێنکینز دەرهێنەری موونلایت لەگەڵ ئەکتەرەکانی فلیمەکە دێنە سەر سەکۆکە و خەڵاتەکانی باشترین فلیمی ئۆسکاری ئەمساڵی 2017 وەردەگرن.

هەرچەندە لا لا لاند خەڵاتی باشترین فلیمی نەبردەوە، بەڵام زیاتر لە پێنج خەڵاتی تری ئۆسکاری بردەوە، وەکو باشترین گۆرانی و میوزیک و سینەماگرافیک. هەروەها ئیما ستۆن خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بردەوە کە ڕۆڵی سەرەکی لە فلیمەکەدا بینیبوو.

خه‌ڵاتی باشترینەکانی‌ ئۆسکاری‌ 2017 دابه‌شكران


PM:03:32:27/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 989 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو