ئاسایشی گشتی هەولێر: عه‌لی حسێن خۆی سوتاندووه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، عه‌لی حسێن بەکارهێنەر و فرۆشیاری مادە هۆشبەرەکان بووە و لە 28-4-2013، بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی دهۆک، بە ساڵێک بەندکردن سزادرا بوو، لەبەر ئەم هۆیەش لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە دوورخرابووەوە.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هۆكاری گیان له ده‌ستدانی عه‌لی حسێن، زیندانیه‌كه‌ی دهۆك ده‌خاته‌ڕوو.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "سەبارەت بە روداوی خۆسوتاندن و گیان لە دەستدانی عه‌لی حسێن جاسم رای گشتی و کەناڵەکانی راگەیاندن لەم راستیانە ئاگادار دەکەینەوە كه ئه‌و هاوڵاتی‌یه لە دایکبووی ساڵی 1984 و دانیشتووی کۆمەڵگای تەناهی سەر بە قەزای سێمێل بووە لە دهۆک، بەکارهێنەر و فرۆشیاری مادە هۆشبەرەکان بووە و لە 28-4-2013 بە پێی مادە 14 لە یاسای مادە هۆشبەرەکان، بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی دهۆک، بە ساڵێک بەندکردن سزادرا بوو، لەبەر ئەم هۆیەش لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگە دوورخرابووەوە".
ده‌شڵێت: "جارێکی دیکە لە 14-2-2017 بە تۆمەتی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەر و کارکردنی لە چوارچێوەی باندێکی شەش کەسیدا، بە پێی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا و رەوانەی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دهۆک کرا".
ئاسایشی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌دا ئه‌وه‌شی وتووه: "لە کاتێکدا تۆمەتباری دەستگیرکراو گەیه‌ندرابووە بنکەکە و ئامادەکاری دەکرا بۆ ئەوەی لیکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵدا بکرێت، تۆمەتبار بە سوودوەرگرتن لەو سۆپا نەوتییەی لە ژوورەکەدابووە، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، دەستبەجێ کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دهۆک، ناوبراویان گەیاندە نەخۆشخانە و بنەماڵەکەشیان لەوبارەیەوە ئاگادار کردەوە".
دواجار ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "بەڵام دوای 11 رۆژ لە وەرگرتنی چارەسەری و چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانەی تایبەت بە سوتان لە دهۆک گیانی لەدەستدا، بەپێی راپۆرتی پزیشکیش رێژەی سوتانەکەی 45% بووە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه خانەوەدەی عەلی حسێن رایانگه‌یاند، دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشەوە، ئاگادارکرانەوە عەلی خۆی سوتاندەوە و دوای 11 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی زۆری رێژەی سووتاویەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
خوشکێکی عەلی کە لە نەخۆشخانە چاودێری براکەی کردبوو، لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا پرسیاری لە عەلی كرد کە ئایا خۆی سوتاندووە یان بە سۆپا سوتێنراوە، عەلیش بە زمانی ئاماژە دەڵێت، سوتێنراوە.
لەسەر رووداوەکە پۆلیسی دهۆک دەڵێت، ئەو رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوانەوە نییە.
PM:03:39:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2337
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت