تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نۆكیا 3310 نوێكه بزانه
وێستگه نیوز –
دوای 17 ساڵ و فرۆشتنی زیاتر له 126 ملیۆن ئامێر، مۆبایلی نۆكیا 3310 به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز و به چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مۆبایله نوێكه ناوی "نۆكیا"ی له‌سه‌ره، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆمپانیای جیهانی HMD دوای به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌ت له نۆكیا، دروستكراوه.
مۆبایله نوێكه‌ی نۆكیای 3310 به‌راورد به مۆبایله كۆنه‌كه باریكتره و كێشی كه‌متره و به ره‌نگه‌كانی زه‌رد، سوور، شینی تۆخ و خۆڵه‌میشی ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
مۆبایله نوێكه له پلاستیكێكی "نه‌رم" دروست كراوه و نۆكیا گۆڕانكاری له دوگمه‌كانیدا كردووه.
قه‌باره‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كه 2.4 ئینجه و ره‌نگاوڕه‌نگه و رونی شاشه‌كه‌ی زۆر به‌رزه و له‌لایه‌كی شوێنی میمۆری ده‌ره‌كی هه‌یه و كامێراكه‌ی پشته‌وه‌ی LEDیه به روونی 2 میگا پیكسڵ له‌گه‌ڵ بوونی فلاشدا.
نۆكیا 3310ه‌كه له بری ئه‌ندرۆید به سیستمی Nokia Series 30 كار ده‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی، ده‌توانرێت نامه‌ی وێنه‌یی لێوه بنێردرێت.
كۆمپانیاكه ده‌ڵێت توانستی باتری مۆبایله‌كه 1200 میلی ئه‌مپێره و ماوه‌ی 31 رۆژ كارده‌كات له‌گه‌ڵ 22 سه‌عات وتووێژكردن و بگه‌ڕی "أوبرا مینی" ی تێدا دانراوه.
له مۆبایله‌كه‌دا چه‌ندین گۆڕانكاری ناوخۆیی كراوه وه‌ك بوونی ده‌رچه‌ی USBی بچووك بۆ شه‌حنكردنه‌وه و شوێنی هێدفۆن و ته‌كنیكی بلوتوس و گۆڕانكاریش له یاری ماره‌كه Snake كراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا و به نرخی 52 دۆلار مۆبایلی نۆكیا 3310 بخرێته به‌رده‌ست به‌كارهێنه‌ران.
جێی باسه له‌و كاته‌وه له ئه‌یلولی 2000دا كۆمپانیای نۆكیا مۆبایلی 3310ی رگه‌یاند، زیاتر له 126 ملیۆن ئامێری لێفرۆشت به‌رله‌وه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایلی ئایفۆن رابگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه: ئیندیپێندنت
PM:04:02:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 6312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت