جادووگه‌ره‌كانی ئه‌مریكا جادوو بۆ خێرا رۆیشتنی تره‌مپ ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
زۆرێك له نه‌یاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌بێت چوار ساڵی ره‌به‌ق چاوه‌ڕوان بكه‌ن تا تره‌مپ له پۆسته‌كه‌یدا نه‌مێنێت، به‌ڵام خانمه جادووگه‌ره‌كان بۆچوونێكی دیكه‌یان هه‌یه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ هاتنی نیوه‌شه‌و، جادووگه‌ره‌كانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا ده‌ستیانكرد به سرووتی جادووگه‌ری بۆ ده‌ركردنی دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی، لاپه‌ڕه‌یه‌كیش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك كه تایبه‌تكراوه به‌و جادووه، 10 هه‌زار و 500 لایكی بۆچووه و هاشتاگێكیش به‌ناوی "به‌رگری به جادوو" بۆ ئه‌و بۆنه‌یه دانراوه.
ئه‌م هه‌نگاوه مه‌سیحییه موحافزكاره‌كانی توڕه كرد و خانمه جادووگه‌ره‌كانیان به‌وه تۆمه‌تباركردووه كه ده‌ستیانكردووه به هه‌ڵگیرسانی "جه‌نگێكی رۆحی"، له‌وباره‌یه‌شه‌وه مایكڵ هیوز، كه خۆی به "بیرمه‌ندی بواری جادوو" وه‌سفده‌كات پێشنیازی كردووه مۆمێكی پرته‌قاڵی و وێنه‌یه‌كی ناشرینی دۆناڵد تره‌مپ و جۆره كارتێكی یاریی قومار له جادووه‌كه‌ی دژی تره‌مپدا به‌كاربهێنرێت.
هیوز داوای له‌و كه‌سانه كردووه كه خوازیارن به‌شداری له جادووه‌كه‌دا بكه‌ن، به ده‌رزییه‌ك ناوی تره‌مپ له‌سه‌ر مۆمه‌كه هه‌ڵبكۆڵن و چه‌ند رسته‌یه‌كی تایبه‌ت به جادوو بڵێنه‌وه و وێنه‌كه‌ی تره‌مپ بخه‌نه ناو ئاگره‌وه، پێشنیازیش ده‌كات سروته‌كانی تایبه‌ت به‌و جادووه به گوزارشتنی "تۆ ده‌ركراوی" كۆتایی بێت.
PM:05:33:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2759
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت