‌بانكی ناوه‌ندی ئه‌م بڕه‌ دۆلاره‌ی خسته‌بازاڕه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز-


بانكی‌ ناوه‌ندی عیراق‌، بڕی 161 ملیۆن دۆلاری‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ هه‌ر دۆلارێك به‌ به‌های‌ 1190 دینار بوو.
بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڕی 166 ملیۆن و 666 هه‌زار و 721 دۆلاری‌ به‌ نرخی‌ 1190 دینار بۆ دۆلارێك فرۆشتووه‌، له‌پرۆسه‌ی‌ فرۆشتنه‌كه‌شدا  34 بانك و 13 كۆمپانیای‌ حه‌واڵه‌ی‌ دارایی‌ به‌شدارییان كردووه‌.
 
بانكی‌ ناوه‌ندی‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فرۆشتن‌ و كڕینی‌ دۆلار به‌ به‌های‌ 1190 دینار كرده‌وه‌، به‌های‌ فرۆشتنی‌ دۆلاریشی‌ بۆ كۆمپانیاكانی‌ حه‌واڵه‌ی‌ دارایی‌ به‌ 1190 دینار بۆ دۆلارێك دیاریكرد كه‌ عموله‌ی‌ 24 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێكی‌ له‌گه‌ڵدا بووه‌.

هه‌روه‌ها فرۆشتنیش به‌شێوه‌ی‌ كاش به‌ به‌های‌ 1190 دینار بووه‌ بۆ دۆلارێك، كه‌ 24 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك عموله‌ی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵدابووه‌.

به‌پێی‌ ئامارێك، له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ 2017 تا  ئه‌مڕۆ 2017/2/27 بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عیراق 6 ملیار و 795  ملیۆن و 833 هه‌زار و 595 دۆلاری‌ له‌ فرۆشتنی‌ ئاشكرای‌ دراوه‌ بیانییه‌كاندا فرۆشتووه‌.
    
ماوه‌یه‌كه‌ به‌های‌ دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دیناری‌ عیراقی‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ ناوخۆدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو رووی‌ له‌ دابه‌زین كردووه‌، ئه‌مڕۆش به‌های‌ 100 دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دیناری‌ عیراقی‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا  له‌ شاری‌ سلێمانی،‌  به‌ 125 هه‌زار و 500 دینار بوو.


PM:06:00:27/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 2596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت