بەڤیدیۆ... شوێنی شەهیدبوونی شیفا گەردی لە موسڵ
وێستگه نیوز –
كه‌ناڵی رووداو گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و شوێنه‌ی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا شیفا گەردی ، رۆژنامه‌نووسی لێهاتووی كه‌ناڵه‌كه‌ی تیایدا شه‌هیدبوو.
ئه‌مڕۆ په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی رووداو به‌هاوكاری پۆلیسی عیراقی چووه شوێنی شه‌هیدبوونی شیفا گه‌ردی و وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، تا ئه‌مڕۆ مایك و كه‌لوپه‌له‌كانی به‌جێمابوونو په‌یامنێره‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا كه‌لوپه‌له‌كانی گه‌ڕانده‌وه.
به‌وته‌ی په‌یامنێری رووداو ، جگه له كه‌لوپه‌لی تیمی شه‌هید شیفا گه‌ردی كه‌لوپه‌لی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای عیراقیشی لێماوه كه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا شه‌هید و برینداربوون.
شیفا گه‌ردی له‌و ناوچه‌یه شه‌هید بووه، كه چه‌ند رۆژێكه له به‌ری راستی موسڵدا كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه و له‌وێدا بۆمبێكی چیندراوی به‌جێماوی داعش پێیدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه.
رۆژی 25-2-2017، لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك لە موسڵ بۆمبێكی چێندراو بە تیمێكی رووداو و هێزێكی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە. بەهۆیەوە شیفا گەردی رۆژنامەڤانی دیاری تۆڕی میدیایی رووداو شەهید بوو. سەید عەلی حەیالی، فەرماندەی هێزەكە و چوار چەكداری دیكە گیانیان لەدەست دا و كامێرامانێكی رووداو و 7 چەكداری حەشدیش بریندار بوون.
PM:06:09:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 16747
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت