وه‌زاره‌تی دارایی عیراق داوا ده‌كات پێشینه 10 ملیۆن دنیارییه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین-ی راسپارد ده‌ست بكه‌ن به خه‌رجكردنی ئه‌و پێشینه‌یه‌ی كه بڕیاره بدرێت به فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت.
سایتی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه كه د. عه‌بدولره‌زاق عیسا، وه‌زیری دارایی عیراق به وه‌كاله‌ت هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ین-ی راسپاردووه ده‌ستبكه‌ن به خه‌رجكردنی پێشینه داراییه‌كانی تایبه‌ت به فه‌رمانبه‌ران.
به‌پێی سیستمه‌كه، هه‌ردوو بانكی ناوبراو 10 ملیۆن دینار ده‌ده‌ن به هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت كه ده‌كاته نزیكه‌ی 10 موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌رماڵه جێگره‌كانی فه‌رمانبه‌ره‌كه.
هه‌ردوو بانكه‌كه میكانیزمێكی تایبه‌تیان بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و 10 ملیۆن دیناره داناوه كه له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه به‌شێوه‌ی قیست ده‌بڕدرێت و وه‌زاره‌تی دارایی عیراقیش داوای له بانكه‌كان كردووه له پرۆسه‌كه‌دا شه‌فاف بن و بیده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه شایسته‌ن و خوازیاری وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ن.
PM:07:55:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت