شاجوانی دورگه‌ی كریمه
وێستگه نیوزـ
كێبڕكێی ساڵانه‌ی "شاجوانی سیڤاستۆپل" ماوه‌ی 22 ساڵه ئه‌نجام ده‌درێت، كه شارێكی ئۆكرانیایه و كه‌وتووه‌ته دورگه‌ی كریمه.
براوه‌كانی ناو ئه‌م كێبڕكێیه هه‌میشه به‌شداری له كێبڕكێكی "شاجوانی كریمه" یان "شاجوانی روسیا" ده‌كه‌ن و رۆژی 25ی شوباتی 2017ش 15 خانمی شۆخ و شه‌نگی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه به‌شدارییان له كێبڕكێی "شاجوانی سیڤاستۆپل" كرد و خانمێك به‌ناوی دانێلا كۆستیشینا بووه خاوه‌نی نازناوه‌كه.
سیڤاستۆپل شارێكی سه‌ربه ئۆكرانیایه و كه‌وتووه‌ته دورگه‌ی كریمه له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش، شاره‌كه به‌وه به‌ناوبانگه كه شاری شكۆی سه‌ربازیی روسیایه و به‌لای مۆسكۆوه بایه‌خێكی مێژوویی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی هه‌یه و ئێستاش باره‌گای كه‌شتیگه‌لی ده‌ریاریی روسیا له‌و شاره‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیڤاستۆپل كه‌وتووه‌ته خاكی ئۆكرانیا، به‌ڵام روسیا ئاماده نییه كه‌شتیگه‌له‌كه‌ی له‌و شاره بكشێنێته‌وه و تا له ساڵی 2014 خستییه سه‌ر خاكی خۆی، به‌پێی سه‌رژمێریی ساڵی 2001 ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 342 هه‌زار و 451 كه‌سه و له دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه، زۆر به خێرایی گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
دانێلا كۆستیشینا
PM:08:28:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5098
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت