په‌روه‌رده‌ی رانیه پاره‌ی هاندانی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كات
وێستگه نیوزـ
له ئاگادارییه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رانیه داوا له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سنوری په‌روه‌ده‌كه ده‌كات سبه‌ینێ سێشه‌ممه سه‌ردانی دیوانی په‌روه‌رده‌ی رانیه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی هاندانی مامۆستایان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی رانیه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه: سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن( قوتابخانە ، خوێندنگا ، باخچەی منداڵان ، خوێندنی ئیسلامی ) لەسنوری پەروەردەی ڕانیە ئاگاداردەکەینەوە سبەی سێشەممە، 28ی شوباتی 2017، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی سەردانی دیوانی پەروەردەی رانیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی هاندان."
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "پێویستە و مەرجە بەڕێوەبەر یاخود یاریدەدەر بۆ وەرگرتنی پارەکە ئامادەبێت ، بەجۆرێک ژمێریاری پەروەردەی ڕانیە چەکی پارەی هاندانی ئامادە کردووە و پارەکەش وەردەگرێ ، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن لە پەروەردە پارەی مامۆستا و ناوەندەکەی خۆی وەردەگرێت و بەسەر مامۆستایانی دابەش دەکات وەتا وەک موچەی مانگانە ناچێ بۆ بانك، ئەم پارەی هاندانەش تەنها بۆ مانگی 12یە بۆ ناو شار سەد هەزاروو دەرەوەی شار سەدو پەنجا هەزار دیاریكراوه".
سەبارەت بەمامۆستایانی گرێبەستیش کە ئەوانیش هاندان دەیانگرێتەوە، له ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه كه "چەکی پارەی هاندانی مامۆستایانی گرێبەستیش ئامادەیە بەڵام جارێ سەردانمان نەکەن تا لە ئاییندەیەکی نزیکدا ئاگادارتان دەکەینەوە."
PM:08:42:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت