ئه‌ژین قادر: پێشه‌نگایه‌كی له‌سه‌ر سروشتی كوردستان كرده‌وه
وێستگە نیوز -
خانمه فۆتۆگرافه‌ر ئه‌ژین قادر له رێگه‌ی پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌ته‌وه له ژێر ناونیشانی (راگوزه‌رێك به‌خاكی پیرۆزدا) ده‌یه‌وێت دیمه‌نی جوانی كوردستان پیشانی هاوڵاتیان بدات.
ئه‌و خانمه فۆتۆگرافه‌ره بۆ میترۆ وتی: ئه‌م پێشه‌نگایه به‌رهه‌می سێ ساڵی كاركردنمه و به‌پێی كاته‌كانی خۆم رۆژانه ده‌چمه ده‌ره‌وه‌ی شار وێنه‌ی دیمه‌نه جوانه‌كانی كوردستان ده‌گرم.
ئه‌و وتی: ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشه‌نگایه ئه‌وه‌یه ده‌مه‌وێت وێنه‌ی سروشته جوانه‌كانی كوردستان پیشانی ئه‌و هاوڵاتیانه بده‌م كه ناتوانن سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن.
ئه‌ژین قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه: پێشه‌نگاكه‌ی له 57 فۆتۆی سروشتی كوردستان پێكهاتووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه: ئه‌مه یه‌كه‌م كاری تایبه‌تیمه و بۆ 8ی مارسیش پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌تم هه‌یه له‌سه‌ر رۆڵی ژن كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا.
فۆتۆكان: سه‌ركۆ كه‌مال
PM:10:07:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 6383
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت