ئه‌حمه‌د جۆڵا داوا ده‌كات ئه‌م گه‌نجه خه‌ڵات بكرێت
وێستگه نیوزـ
ئه‌حمه‌د جۆڵا، ئه‌كته‌ری ناسراوی شاری سلێمانی داوا ده‌كات ئه‌و گه‌نجه‌ی كه به سندوقی تاكسییه‌كه‌دا خۆی هه‌ڵواسی، خه‌ڵات بكرێت.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، ئه‌حمه‌د جۆڵا نوسیویه‌تی: "بەڕێزان من پێشنیار دەکەم کە هەموومان ئەم بابەتە بڵاو بکەینەوە و داوابکەین ئەو گەنجەی خۆی هەڵواسی بە تەکسییەکەدا خەڵات بکرێت، ئەوەش دەبێتە هاندانێک بۆ کاری باش.
ده‌شڵێت: "هیوادارم هاوکار بن و بابەتەکە بڵاو بکەنەوە، هەرچەندە نایانناسین، بەڵام هەڵسوکەوتێکی مەردانە بوو."
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا شۆفێری تەکسییەک لە هاوڵاتییەکی داوه و دواتر هه‌ڵاتووه، گەنجێکیش كه به‌ده‌م رووداوه‌كه‌وه هاتووه خۆی بە ئۆتۆمبیلەکەدا هه‌ڵواسیووه و دواتریش شۆفێره‌كه ده‌ستگیركراوه.
گرتە ڤیدیۆییەکە لە کامێرای چاودێریی ماڵێکەوە لە گەڕەکی سلێمانی تازە تۆمارکراوە و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، کە تەکسییەک لە هاوڵاتییەک دەدات و دواتر دەیەوێت شوێنەکە بەجێبهێڵێت، بەڵام گەنجێک خۆی بە سندوقی ئۆتۆمبیلەکەدا هەڵدەواسێ و ئۆتۆمبیلەکەش بەردەوام دەبێت لە ڕۆیشتن و ئۆتۆمبیلێكی دیكه‌ش دوای ده‌كه‌وێت.
بەپێی وتەی شایەتحاڵێک، ڕووداوەکە ڕۆژی هەینی 24 ی شوبات روویداوه و لە نزیک ئاسایشی سلێمانیش هێزە ئەمنییەکان توانیویانە شۆفێرەکە دەستگیربکەن، لەئێستاشدا تەندروستی گەنجەکە و ئەو کەسەی ئۆتۆمبیلەکە لێیداوە جێگرە.
شایەتحاڵەکە وتیشی، ئەو هاوڵاتیەی کە ئۆتۆمبیلەکە لێیداوە، کاری دراو گۆڕینەوە و کارت فرۆشتن دەکات و لەو کاتەشدا کە ئۆتۆمبیلەکە لێی داوە لە بازاڕ گەڕاوەتەوە و جانتایەکی پێ بووە کە پارەی تێدابووە.
PM:11:43:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 15260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت