ئه‌سه‌سه‌رد: بافڵ تاڵه‌بانی نوێنه‌رایه‌تی مام جه‌لال ده‌كات
بافڵ تاڵه‌بانی كوڕی گه‌وره‌ی مام جه‌لال له‌كاتی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سكای نیوز به‌هاری ساڵی 2016
وێستگه نیوز-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه بافڵ تاڵه‌بانی له‌كۆبونه‌وه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی مام جه‌لال ده‌كات.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ چاپی ئه‌مرۆی رۆژنامه‌ی ئاوێنه ڕایگه‌یاند كه جارێكی تر شاندێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی ده‌كات تاوه‌كو ئه‌ویش بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی .
ناوبراو ڕایگه‌یاند كه بافڵ تاڵه‌بانی له‌كۆبونه‌وه‌كاندا ڕای خۆی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان ناڵێت، به‌ڵام بۆچونه‌كان و ڕه‌وتی گفتووگۆكان به‌مام ده‌گه‌یه‌نێت و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی مام جه‌لال ده‌كات.
ئه‌سه‌سه‌رد وتی " نه‌خشه‌ڕێگای یه‌كێتی گفتووگۆی تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر كراوه‌و ڕاو پێشنیازه‌كان و تێبینییه‌كان له‌لای منه‌و هه‌ندێك به‌ته‌له‌فون و هه‌ندێكی تریش به‌نوسراو تێبینییه‌كانیان ئاراسته كردووین و هه‌ندێكیش خۆمان نوسیومانه تێبینییه‌كان زۆرن له‌به‌ر ئه‌وه جارێكی تر دایده‌ڕێژینه‌وه".
هه‌روه‌ها فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ڕاشیگه‌یاند كه له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان تێبینی هه‌بوون و ئه‌مه‌ش وای كرد كه لیژنه‌كه كاتێكی زۆرتری بوێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ڕه‌شنوسه‌كه ده‌قی هه‌مواركراوی ده‌ستوره‌كه به‌جۆرێك هه‌مواركراوه كه جیاوازی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه‌ی له‌میدیاكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه له‌دوو رۆژدا پێنج دانیشتنیان كردووه كه تیایدا هه‌ست به‌وه نه‌كراوه دوو باڵ له‌ناو حزبه‌كه‌یدا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شاندێك سه‌ردانی د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات "ئه‌و شانده كارێكی واده‌كه‌ن د. به‌رهه‌م بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌كانی یه‌كێتی".
AM:09:15:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 8934
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت