به‌ری راستی موسڵ..دوو كچی ئێزدی له له ده‌ست داعش هه‌ڵاتن
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌ڵاتنی دوو كچی ئێزدیی له به‌ری راستی موسڵ راگه‌یاند كه هێشتا له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه كه نه‌یویستووه نای بهێنرێت بڵاویكرده‌وه: دوو كچه ئێزدییه‌كه له گه‌ڕه‌كی مه‌ئمون-ی به‌ری راستی موسڵ هه‌ڵاتوون و دوای گه‌یشتنیان بۆلای هێزه ئه‌منییه‌كان، راده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری ناوه‌ران-ی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ كراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه یه‌كێك له‌و كچانه ته‌مه‌نی 25 ساڵ و ئه‌وی دیكه‌ش ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵانه و هه‌ردووكیان خه‌ڵكی قه‌زای شنگالن، یه‌كێك له‌و كچه ئێزدیانه رایگه‌یاندووه كه چه‌كدارانی داعش خراپترین جۆری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ژێر ده‌ستیان ده‌كه‌ن و به‌هۆی شكسته‌كانیان به‌رامبه‌ر هێزه عیراقییه‌كان هاوڵاتیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنن.
كچه ئێزدییه‌كه راشیگه‌یاندووه كه دۆخی هاوڵاتیان له‌ژێر ده‌ستی داعش كاره‌ساتباره و ئه‌وانه‌ی له‌وێ ماون به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن له ده‌ستی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه رزگار بكرێن.
له 3ی ئابی 2014، چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر قه‌زای شنگالدا گرت و كوشتارێكی زۆریان له نێو كوردانی ئێزدی كرد و هه‌زاران كه‌سیشیان به دیل گرت و خه‌ڵكه‌كه‌یان ئاواره كرد و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كانیشدا هات، به خراپترین قه‌یرانی مرۆیی بۆ ئه‌و پێكهاته‌یه وه‌سفكرا.
AM:09:38:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت