چه‌ند خوله‌كێك كۆرپه‌كانی جێهێشت، كه‌چی مردن
وێنەیەک کە گوزارشت لە روداوەکە دەکات
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌میی دایكێكه‌وه، دووانه‌یه‌ك له شاری نیوده‌لهیی پایته‌ختی هندستان گیانیان له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت-ی چاپی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه: دایكه‌كه بۆ شه‌ش خوله‌ك ماڵه‌وه‌ی به‌جێهشتووه تا پاككه‌ره‌وه بۆ جلشۆره‌كه‌ی له دوكانێكی نزیك ماڵه‌كه له نیوده‌لهیی پایته‌ختی هندستان بكرێت، به‌ڵام كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه دوو كۆرپه‌كه‌ی كه دووانه بوون، دیار نه‌ماون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، دایكه‌كه جلشۆره‌كه‌ی پڕكردووه له ئاو و ده‌رگاكه‌ی به كراوه‌یی جێهێشتووه و دووانه‌كه‌شی به‌جێهشتووه تا بۆخۆیان یاری بكه‌ن، له‌وكاته‌شدا هه‌ریه‌ك له نیشانت و نكشیا-ی ته‌مه‌ن سێ ساڵ به جلشۆره‌كه‌دا هه‌ڵگه‌ڕاون و كه‌وتوونه‌ته ناوی.
دوای ئه‌وه‌ی دایكه‌كه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه دوو كۆرپه‌كه‌ی له ئاوی جلشۆره‌كه‌دا خنكاون، په‌یوه‌ندیی به پۆلیسه‌وه كردووه و باوكیشیان ده‌ستبه‌جێ مێرده‌كه‌شی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌ودیمه‌نه تووشی شۆك بووه.
پۆلیس روونیكردووه‌ته‌وه كه واده‌رده‌كه‌وێت دوو كۆرپه‌كه ویستبێتیان ته‌ماشای ناو جلشۆره‌كه بكه‌ن و ئه‌و كۆمه‌ڵه جله‌یان به‌كارهێناوه بۆ سه‌ركه‌وتن به جلشۆره‌كه‌دا كه دایكه‌كه ویستویه‌تی بیانشوات، به‌ڵام كه‌وتونه‌ته ناوی و خنكاون.
PM:12:23:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 5785
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت