ئیسپانیا وه‌زیرێك بۆ "سێكس" داده‌نێت
وێستگه نیوزـ
بۆ زیادكردنی رێژه‌ی له‌دایكبوون و هاندانی ژن و مێرد و كچان و كوڕان تا بیر له منداڵ بكه‌نه‌وه، حكومه‌تی ئیسپانیا خانمێك ده‌كاته "وه‌زیری سێكس".
سایتی رۆژنامه‌ی
thesunی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی زۆریی كاتی كاركردن و دره‌نگ نوستن له شه‌واندا، رێژه‌ی له‌دایكبوون له ئیسپانیا له‌چاو ساڵی رابردوو كه‌می كردووه، هه‌ربۆیه حكومه‌تی مه‌درید خانمێكی به‌ناوی ئه‌دێلمیرا بارێرا بۆ "وه‌زیری سێكس" دیاری كردووه كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه "خه‌ڵك به پێخه‌فه‌كانیانه‌وه سه‌رقاڵ بكات"، واته هانی ژن و مێرد و كچان و كوڕان بدات بیر له‌وه بكه‌نه‌وه منداڵیان ببێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ئیسپانیا قه‌یرانی دانیشتوان سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی رابردوو رێژه‌ی مردن له له‌دایكبوون زیاتر بووه، چاودێرانی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و وڵاته‌ش پێیان وایه كه زۆریی ماوه‌ی كاركردن و كلتوری نانخواردن له كاته دره‌نگه‌كانی شه‌و و چوونه‌سه‌ر جێگا له نیوه شه‌ودا، هۆكاری ئه‌وه‌یه ژن و مێرده‌كات بیر له دروستكردنی خێزان نه‌كه‌نه‌وه، هه‌ربۆیه له ساڵی 2008ه‌وه تائێستا رێژه‌ی له‌دایكبوون 18% كه‌میكردووه.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كان له به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌ی ئه‌و ژن و مێردانه‌ی منداڵیان نییه له ساڵی 1977 كه یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س بووه، تا ساڵی 2015 گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س، به‌پێی راپرسییه‌كه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی خانمانی ئیسپانیا خوازیارن له دوو منداڵ زیاتریان هه‌بێت، به‌ڵام كاتی منداڵبوونیان بۆ ته‌مه‌نی 32 ساڵی دواده‌خه‌ن.
په‌یمانگه‌ی سیاسه‌تی خێزان له ئیسپانیا له‌وباره‌یه‌وه روونیكردووه‌ته‌وه كه هۆكاری ئه‌و دواخستنه كاریگه‌ریی قه‌یرانی ئابورییه له‌سه‌ر ئیسپانییه‌كان، له ده‌رئه‌نجامیشدا حكومه‌تی ئیسپانیا خاتوو بارێرا-ی بۆ پۆستی وه‌زیری سێكس دیاری كردووه تا ستراتیژیه‌تێكی نیشتمانی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناهاوسه‌نگییه دابڕێژێت كه له رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌دا دروستبووه.
PM:02:59:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 11120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت